Lokman İlhan,Rewa Mahmood Hasan
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
کاراکاس - AA
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلی خوان گوایدۆکە کە هەوڵێکی شکستخواردووی کودەتای سەربازیی دابوو، جارێکی تر داوای لە تەواوی لایەنگرانی کردەوە کە سبەینێ برژێنە سەر شەقامەکانی تەواوی ڤێنزوێلا.
گوایدۆ کە خۆی وەک سەرۆکی کاتی وڵات دەناسێنێت و سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئەو وڵاتەیە، لە ٣٠ی نیساندا لەگەڵ گرووپێک سەربازیی ڤێنیزوێلا هەوڵێکی شکستخواردووی تاقیکردەوە و یاریدەدەری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیش بەناوی ئێدگار زامبارانۆ بەهۆی ئەوەی بەشداری لەو هەوڵە شکستخواردووەدا کردبوو دەستگیر کراو لەئێستا گوایدۆ داوا لە شوێنکەوتوانی دەکات کە بەمەبەستی ئیدانەکردنی دەستگیر کردنی ناوبراو سبەینێ بڕژێنە سەر شەقامەکان.
گوایدۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کاراکاس قسەی کرد و گوتی، "لەگەڵ رژێمێکدا خەبات دەکەین کە گرووپە نیمچە رەسمییەکانیان چەکدار کردووە بەڵام ئەمە ئێمە راناگرێت. سبەینێ سەعات ١٠:٠٠ لە تەواوی وڵاتدا خۆپیشاندانی ناڕەزای ئەنجام دەدەین".