Kasım İleri,Rewa Mahmood Hasan
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرس رایگەیاند، "بەهۆی ئەو خزمەتە بێشومارەی بە وڵات کردوویەتی و ئەو توانایەی نیشانی دەدات، سەرۆک ترەمپ نیازێتی پاتریک ئێم شاناهان وەک کاندیدی پۆستی وەزیری بەرگری نیشان بدات".
ساندەرس گوتی، "شاناهانی جێگری وەزیر، ماوەی چەند مانگێکە بە وەکالەت پۆستی وەزارەتی بەرگری بەڕێوەدەبات و بەسەروزیادەوە شایستەی ئەو شوێنەیە و کارێکی زۆر باشی ئەنجام داوە".
شاناهان-یش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "شەرەفمەندم کە سەرۆک ترەمپ نیازی هەیە من بکاتە کاندید".
شاناهان کە پێداگری خۆی لەبارەی مۆدێرنیزەکردنی سوپای ئەمریکی دەربریوە دەڵێت، "ئەگەر لە سیناتۆ دەنگم پێ درا، ستراتیژی بەرگری نیشتمانی بەشێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ دەکەم".