Kasım İleri,Rewa Mahmood Hasan
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی نیشان دا لەسەر فرۆشتنی هەلیکۆپتەری جۆری ئاپاچی 24 AH-64E هێرشبەر بە قەتەر کە بەهاکەی ٣ ملیار دۆلارە.
لە راگەیەندراوێکی ئاژانسی هاریکاری ئەمنی، وەزارەتی بەرگریدا هاتووە، "وەارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەچوارچێوەی ئەگەری فرۆشتنی سەربازیی دەرەکی دا رەزامەندی نیشان داوە بە پێدانی کارمەندی پێویست و فرۆشتنی هەلیکۆپتەری هێرشبەری ئاپاچی 24 AH-64E بە بەهای خەمڵێنراوی ٣ ملیار دۆلار".
ئاژانسەکە لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکات کە رەزامەندی فرۆشتنەکە رەوانەی کۆنگرێس کراوە و ئاماژە بەوە دراوە ئامانج لێی پاڵشتی کردنی توانای ئاسمانی قەتەرە.