Behlül Çetinkaya,Muhammet Ali Kemal
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2019
ئیسلام‌ئاباد- AA
له‌سه‌ر سنووری نێوان پاكستان و هیندستان، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی هێزه ئاسمانییه‌كانی هیندستان له جۆری میگ-٢١ كه‌وته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی هیندستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له شاری بیكانهری نزیك سنووری پاكستان له پارێزگای راجاستان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كه له كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شتی رۆتینیدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه فڕۆكه‌وانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه كه له بنكه‌یه‌كی ئاسمانییه‌وه فڕیوه، توانیویه‌تی خۆی هه‌ڵبداته خواره‌وه و رزگاری ببێت و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی فڕۆكه‌كه به‌هۆی پیاكێشانی باڵنده‌یه‌كه‌وه له كاتی فڕین‌دا كه‌وتبێته خواره‌وه، درێژه‌ی هه‌یه.