Zuhal Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ له‌باره‌ی بڕیاری ئەمریکا سه‌باره‌ت به بەرزاییەکانی جۆلان رایگه‌یاند: "ئەمە دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکانە. هەموو جۆرە یاسایەکی نێودەوڵەتی پێشێل کراوە".
دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كانیان و شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و رووسیا له ئه‌نتاڵیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
لاڤرۆڤ سوپاسی چاوشئۆغڵوی كرد بۆ میوانداریكردنیان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بوون بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه ٨ی نیسان له مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
لاڤرۆڤ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كاندا جگه له بواری كولتووری و بازرگانی هه‌روه‌ها تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وڵاتیان له بواری سه‌ربازی و به‌رگری و پێشهاته‌كانی سووریایان كردووه.
لاڤرۆڤ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا بڕیاری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رزاییه‌كانی جۆلان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیله‌وه هه‌یه، به‌ڵام رووداوه‌كه ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی هه‌یه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی به‌ئاگایانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه "من هه‌موو شتێك ده‌كه‌م" و گوتی: "ئەمە دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکانە. هەموو جۆرە یاسایەکی نێودەوڵەتی پێشێل کراوە".