Bekir Aydoğan
13 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2022
هه‌ولێر – AA
كۆنسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، ده‌یڤید هانت ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێری كرد.
كۆنسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، ده‌یڤید هانت له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی كرد بۆ سه‌ر هه‌ولێر و رایگه‌یاند: "شانشینی یه‌كگرتوو له به‌رامبه‌ر هێرشكارییهكاندا هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا ده‌بێت. هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی توندوتیژی هێنده بێ‌مانا".
دەزگای دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند به ١٢ مووشه‌كی بالیستیكی كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه ئاراسته كراون هێرش كراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێر.
دەزگای دژه‌تیرۆر له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له فه‌یسبووك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه نووسیوویه‌تی: "هه‌ولێری پایته‌خت به مووشه‌كی بالیستیكی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه ئاراسته كرابوون، هێرشی كرایه سه‌ر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆردا باس له‌وه كراوه كه مووشه‌كه‌كان "له رۆژهه‌ڵاته‌وه ئاراسته كراون" و رووداوه‌كه كاتژمێر ٠١:٠٠ی شه‌و روویان داوه و ١٢ مووشه‌كی بالیستیكی گه‌ڕه‌كێك كه به ئاراسته‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێردایه كردووه‌ته ئامانج.