Hakan Çopur
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رووسیا كار نه‌كات بۆ داگیركردنی ئۆكراینا، ئه‌وا سه‌رۆك جۆ بایدن په‌سه‌ندی كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-دا كۆبێته‌وه.
له كاتێكدا قه‌یرانی ئۆكراینا درێژه‌ی هه‌یه، گۆته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دیپلۆماسیی بڵاوكرده‌وه.
جێن ساكی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، باسی له‌وه كردووه كه ئه‌مریكا هه‌موو پرۆسه دیپلۆماسییه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی داگیركارییه‌ك به‌رامبه‌ر ئۆكراینا روونه‌دات، ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌نتۆنی بلینكن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له ئه‌ورووپا كۆده‌بنه‌وه.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر داگیركارییه‌ك (دژبه ئۆكراینا) روونه‌دات، سه‌رۆك بایدن په‌سه‌ندی كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا پوتین-دا كۆببێته‌وه".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه هه‌میشه ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری دیپلۆماسیین بۆ قه‌یرانه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووسیا هه‌نگاو بنێت بۆ داگیركاری ئه‌وا سزای خێرا و قورسی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
جێن ساكی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه مۆسكۆ هێشتا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گشتگیر.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی له كۆشكی سپی كۆكرده‌وه و له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كاندا قه‌یرانه‌كه‌ی تاوتوێ كرد.