Dmitri Chirciu
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2022
رۆستۆڤۆن دۆن-AA
ده‌ربازكردنی سڤیله‌كان له ناوچه‌ی دۆنباس له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرایناوه كه له ژێر كۆنترۆڵی جووداییخوازهكانی لایه‌نگری رووسیادایه، بۆ ناوچه‌ی رۆستۆڤ له رووسیا، درێژه‌ی هه‌یه.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی دۆنێتسك و لوهانسك كه له ژێر كۆنترۆڵی جووداییخوازهكاندایه، به هۆكاری "هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان"، له‌سه‌ر سنووره‌وه چاودێریی پرۆسه‌كانی ده‌ربازكردن ده‌كات.
له ده‌روازه‌ی سنووریی ئاڤیڵۆ ئوسپێنسك كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان رووسیا-ئۆكراینا، هه‌زاران كه‌س كه زۆرینه‌یان له ژنی به‌ساڵاچوو و منداڵ پێكهاتوون، به پاس و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو بۆ ئه‌و خێوه‌تانه‌ی كه ده‌كه‌ونه به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ناوچه‌ی رۆستۆڤ له رووسیا، ده‌گوازرێنه‌وه و جێگیر ده‌كرێن.
به‌شێك له‌وانه‌ش كه ده‌رباز ده‌كرێن، به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ ناوچه جۆراوجۆره‌كانی رووسیا ده‌گوازرێنه‌وه.
له‌ماوه‌ی ئه‌مڕۆدا زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س بۆ هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی ڤۆرۆنێژ، بێلگۆڕهد، بریانسك و كورسك ره‌وانه كراون.
- زیاتر له ٥٣ هه‌زار كه‌س ده‌رباز كراون
جێگری وه‌زیری باری له‌ناكاوی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر چوپریان كه سه‌ردانی شاری رۆستۆڤۆن دۆنی كردبوو، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ١٨ی شوباته‌وه تا ئێستا زیاتر له ٥٣ هه‌زار کەس له دۆنباسه‌وه ده‌رباز كراون.
ئه‌لێكسانده‌ر چوپریان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه به‌شێك له دهربازكراوهكان مناڵن و كاریان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنی مناڵه‌كان له خوێندنگه‌كان رێكبخه‌نه‌وه و ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
چوپریان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له ٣٠ ناوچه‌ی رووسیا ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رباز ده‌كرێن.