كۆریای باكوور نایه‌وێت پۆمپیۆ له دانوستانه‌كاندا به‌شداربێت
- كۆریای باكوور داوایكرد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له ئه‌ركی سه‌رۆكی دانوستانكاران له میانی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان پیۆنگ یانگ و واشنتۆندا، دووربخرێته‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆریای باكوور داوایكرد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له ئه‌ركی سه‌رۆكی دانوستانكاران له میانی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان پیۆنگ یانگ و واشنتۆندا، دووربخرێته‌وه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌رپرس له دۆسیه‌ی ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، كۆن جۆنگ ئون، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆی به بڵاوكردنه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی "رێگر و په‌له‌پڕوزێ" تاوانباركردووه.
كۆن جۆنگ ئون جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه پیۆنگ یانگ ئاره‌زووی دیالۆگ له‌گه‌ڵ واشنتۆندا به سه‌رۆكایه‌تی پۆمپیۆ ناكات و رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر بێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دانوستانه‌كان بكات، ئه‌وا جارێكی دیكه‌ش دانوستانه‌كان خراپ ده‌كه‌ونه‌وه".
ئون راشیگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر بێت و دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا هاوبه‌شانی گفتوگۆكان خوازیارن نه‌ك پۆمپیۆ به‌ڵكو كه‌سێك بێت كه له‌باره‌ی درووستكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیاندا پێگه‌یشتووتر و وردتر بێت".