Dildar Baykan
26 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2021
واشنتۆن – AA
له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی کە بە ئۆنلاین رێكخرا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپای راگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جارێكی دیكه گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیه‌وه ببینێت.
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی لووتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، جۆ بایدن به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كرد كه به ئۆنلاین رێكخرا بوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك حكوومه‌تی ٢٧ ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه و به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یهكێتییی ئه‌ورووپا، چارلێس میشێل ئه‌نجامدرا، جۆ بایدن جارێكی دیكه پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌شه‌پێدانه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
جۆ بایدن به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه یه‌كێتیی ئهورووپایهكی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادایه، باسی له‌وه كرد كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت وه‌ك رووسیا و چین.