Mustafa Deveci
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2020
قودس- AA
هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو فۆتۆگرافه‌ری فریلانسی ئاژانسی ئانادۆڵو، ساریه جهرادات-یان به گوللەی پلاستیكی برینداركرد كه سه‌رگه‌رمی رووماڵكردنی خۆپیشاندانێك بوو دژی رووخاندنی خانوو له كه‌رته‌كه.
له گونده‌واره‌كانی شارۆچكه‌ی یاتتا سه‌ربه شاری خه‌لیل، هێزه‌كانی ئیسرائیل خانوویه‌ك و دوو كۆگای فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیان رووخاند به بیانووی ئه‌وه‌ی بێمۆڵه‌ت درووستكراون.
دانیشتوانی ناوچه‌كه كاردانه‌وه‌یان دژی رووخاندنهكه نیشاندا و هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌وڵیاندا له‌رێگه‌ی گوللەی پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه به‌و كه‌سانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان نیشانده‌دا، بكه‌ن.
له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌كانی ئیسرائیل به گوللەی پلاستیكی شانی چه‌پی فۆتۆگرافه‌ری فریلانسی ئاژانسی ئانادۆڵو، ساریه جهرادات-یان برینداركرد و تیمه پزیشكییه‌كان له ناوچه‌كه چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ كرد.