Merve Özlem Çakır
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2020
AA
ئەنقەرە - AA
وەزیری بازرگانیی تورکیا، روخسار پەکجان رایگەیاند کە بە رێککەوتننامەی بازرگانیی ئازاد لەنێوان تورکیا و شانشینی یەکگرتوودا ئەو دەستکەوتانە دەپارێزین کە لە میانی ٢٥ ساڵ کاری یەکێتی گومرکەکان بەدەستهاتوون و یەکەم هەنگاو بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان دەگرینەبەر.
بەبۆنەی واژووکردنی رێککەوتننامەی بازرگانیی ئازاد لەنێوان تورکیا و شانشینی یەکگرتوودا، بە بەشداری وەزیری بازرگانیی تورکیا پەکجان و وەزیری بازرگانیی نێودەوڵەتی شانشینی یەکگرتوو، لیز تروس لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە رێوڕەسمێک سازکرا.
وەزیری بازرگانیی تورکیا، روخسار پەکجان لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند ''خۆشحاڵین ئەمڕۆ چاوەڕوانی کاسبکارانمان بەدیهێنراوە و ئەو بەڵێنەی پێمان داون بەجێگەیەندراوە''.
روخسار پەکجان سەبارەت بە رێککەوتننامەکە گوتی: ''هیچ نادیاریەک لەبارەی پێکهاتەی بازرگانیی لەنێوان ئێمە و شانشینی یەکگرتوودا لە رێککەوتننامەی بازرگانیی ئازاددا نامێنێت. لەو باوەڕەدام بازرگانیمان فراوانتر دەبێت''.
وەزیری بازرگانیی تورکیا، روخسار پەکجان گوتیشی: "ئەگەر لەگەڵ بەریتانیا نەگەیشتینایەتە رێککەوتن، ئەوا نزیکەی سەدا ٧٥ی ئەو بەرهەمانەی هەناردەی دەکەین رووبەڕووی باج دەبووەوە کە دەکاتە نزیکەی دوو ملیار ٤٠٠ ملیۆن دۆلار. ئەمەش زیانێکی گەورەبوو کە رێگری لە روودانی کرا و چیتر وەها مەترسییەک لە ئارادا نییە".
وەزیری بازرگانیی تورکیا، روخسار پەکجان هەروەها سەبارەت بە رێککەوتننامەکە گوتی: ''رێککەوتننامەکە لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هیچ کات لە دەست نادەین''.
روخسار پەکجان گوتیشی: "واژووکردنی رێککەوتننامەی بازرگانیی ئازاد لەگەڵ بەریتانیا، ئامانجی هەردوو لابوو. ئەم رێککەوتننامەیە بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی پیشەسازیی دەگرێتەوە".