Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
05 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2019
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كریملین، دیمیتری پێسكۆڤ سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه رایگه‌یاند: ''وه‌ك گوته‌بێژی كریملین ده‌توانم دڵنیایی بده‌م له به‌رده‌وامی پلانی رێككه‌وتنی S-400 وه‌ك خۆی''.
پێسكۆڤ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و لێدوانانه كرد كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به ناردنی S-400كان ده‌كرێت و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قۆناغی راده‌ستكردن وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانراوه به‌رده‌وامه و، گوتی: ''وه‌ك گوته‌بێژی كریملین ده‌توانم دڵنیایی بده‌م له به‌رده‌وامی پلانی رێككه‌وتنی S-400 وه‌ك خۆی''.
سه‌رۆكی پیشه‌سازی به‌رگری له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر دوێنێ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا سه‌باره‌ت به واده‌ی راده‌ستكردنی S-400 رایگه‌یاند: ''با من ئێستا واده‌كه‌ی نه‌ڵێم، به‌ڵام دووه‌م هه‌فته‌ی مانگی تهمموز هاتنی ده‌بینن''.