Sayed Khodaberdi Sadat,Rewa Mahmood Hasan
06 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2019
کابوڵ- AA
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتی محەمەدیە لە پارێزگای گەزنە لە ئەفغانستان دوو کەس گیانیان لەدەست دا.
لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای گەزنە بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بەوە دراوە کە لە ناوچەی حەق غەریبان-ی سەر بە گەزنە لە مزگەوتی محەمەدیە بۆمبێک لەنێو میحرابەکەدا تەقیوەتەوە لەکاتی نوێژی خەوتنانی شەوی رابردوودا.
لەهێرشەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوەو ٢٠ی تریش برینداربوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێک ئەنجامدانی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.