Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
نیویۆرك – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر داڕشتنی پلانی ئه‌و وڵاتانه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێ له پێناو به‌رده‌وامیدان به بازرگانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تاران و گوتی: "ئه‌م هه‌نگاوه زۆترین زیان به ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت".
له میانی به‌شداریكردن له پانێڵێكدا له نیویۆرك، مایک پۆمپیۆ هوشداری توندی ئاراستەی ئێران کرد.
مایک پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان دروستكردووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه ژماره‌یه‌ك له وڵاتان پشتگیری ئه‌مه ده‌كه‌ن و گوتی: "بیستنی دروستكردنی سیسته‌می نوێی دانه‌وه‌ی تایبه‌ت له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و گرنگینه‌دان به سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران هه‌واڵێكی ئێجگار هه‌راسانكه‌ر و هیوابڕه. ئه‌م هه‌نگاوه زۆترین زیان به ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت".