Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ هۆشداریی دا، ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێست نیشانده‌دات.
تره‌مپ لە 73یه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی، "له‌ماوه‌یه‌كی كه‌متر له دوو ساڵدا، حكوومه‌ته‌كه‌م له‌مێژووی وڵاته‌كه‌ماندا، به‌نزیكه‌یی له‌هه‌موو حكوومه‌ته‌كان سه‌ركه‌وتنی زیاتری به‌ده‌ستهێناوه".
ئه‌م گوته‌یه‌ی تره‌مپ بووه جێگای پێكه‌نین له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا. تره‌مپیش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و گوتی، "چاوه‌ڕوانی ئه‌م كاردانهوهیهم نه‌ده‌كرد" و به‌رده‌وامبوو له قسه‌كانی.
تره‌مپ باسی له دانوستانی ئه‌تۆمی كرد له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور و گوتی، "ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور كیم و هه‌نگاوه بوێرانه‌كانی بكه‌م".
ناوبراو راشیگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ی كۆریای باكوور به‌ته‌واوی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامده‌بن له‌جێبه‌جێكردنی سزاكان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تراژیدیای سووریاشی به ئازاری ده‌روونی ناوبرد و هۆشداریی دایه رژێمی ئه‌سه‌د له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌وه.
تره‌مپ هۆشداریی دا، ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، ئه‌مریكا هه‌ڵوێست نیشانده‌دات.
دوای وتاره‌كه‌ی تره‌مپ، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتاری خۆی پێشكه‌شكرد.