Kasım İleri
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌وه ئاشكرابوو كه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو زۆر گرنگه، داوایان له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كردووه رێگه به ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكارییه داراییه‌كان بۆ هێزه ئه‌منییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بدات و له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوكارییانه به‌لای نه‌تانیاهو-ه‌وه گرنگه ئه‌وا با خۆی بیاندات" و داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی Axiosی ئه‌مریكی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردووه شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار كه پێویست بووه وه‌ك هاوكاریی بدرێته فه‌ڵه‌ستین، نه‌بڕدراوه به‌ڵام نهشگهیهنراوهته حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین.
وه‌زاره‌ته‌كه به‌وه‌دا هه‌ستی به‌م دۆخه كردووه كاتێك باڵیۆزی ئیسرائیل له ئه‌مریكا، رۆن دێرمه‌ر و كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، داوایان كردووه ئه‌م هاوكارییانه بۆ هێزه ئه‌منییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا كه له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیبدا ده‌كه‌ن، ده‌سته‌به‌ربكرێت.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه كه ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م هاوكارییان بۆ نه‌تانیاهو گرنگه و له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه بڕیار له‌وباره‌یه‌وه له‌ده‌ست دۆناڵد تره‌مپ-دایه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه ئه‌مریكییه‌كه كه تێیدا پشتی به ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی وڵاته‌كه‌ی به‌ستووه، به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی به تره‌مپ-یان راگه‌یاندووه كه ئه‌و ١٢ ملیۆن دۆلاره بۆ گرنگیی به‌رچاوی بۆ نه‌تانیاهو هه‌یه و داوایان كردووه هاوكارییه‌كان بۆ ئیداره‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌سته‌به‌ربكرێت.
سه‌رچاوه كاربه‌ده‌سته‌كانی هه‌واڵه‌كه تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه تره‌مپ قایل نه‌بووه و رایگه‌یاندووه "ماده‌م ئه‌م هاوكارییانه به‌لای نه‌تانیاهو-ه‌وه زۆر گرنگه ئه‌وا با خۆی بیاندات".
ئیداره‌ی تره‌مپ ماوه‌ی دوو ساڵه هاوكارییه‌كانی بۆ فه‌ڵه‌ستین هه‌نگاو به هه‌نگاو، هه‌ڵپه‌ساردووه.
ئه‌وه ده‌زانرێت كه بینیامین نه‌تانیاهو له بڕینی ئه‌م هاوكارییانه‌دا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.
حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌تانیاهو داوای له ئیداره‌ی واشنتۆن كردبوو هاوكارییه‌كانی بۆ رێكخراوی UNRWAی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ببڕێت.
نه‌تانیاهو هه‌روه‌ها داوای له ئیداره‌ی تره‌مپ كردبوو، هاوكارییه داراییه‌كانی ئیداره‌كه‌ی بۆ هێزه ئه‌منییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كۆتایی پێبهێنێت.