Yusuf Özcan
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
پاریس - AA
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی به‌هۆی "هاوبه‌شبوون له‌و تاوانانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدراون" كه له‌باره‌ی كۆمپانیای چیمه‌نتۆی فه‌ڕه‌نسی لافارج ده‌ستیپێكردبوو كه له سووریا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت جزیه‌ی دابێت به گرووپه تیرۆریستیه‌كان له‌نێویشیاندا داعش، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
به پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنی فه‌ڕه‌نسی، دادگای پیاهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پاریس ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ساڵی رابردوو به‌هۆی "هاوبه‌شبوون له‌و تاوانانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدراون" له‌سه‌ر كۆمپانیای لافارج كرابووه‌وه.
هاوكات لێكۆلینه‌وه‌كانی دیكه كه به‌هۆی "ده‌سته‌به‌ری هاوكاری دارایی بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" و "خستنه‌مه‌ترسی ژیانی كه‌سانی دیكه" له‌سه‌ر كۆمپانیاكه كراوه‌ته‌وه، درێژه‌ی هه‌یه.
ساڵی رابردوو به‌تۆمه‌تی "ده‌سته‌به‌ری هاوكاری دارایی بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" ، "خستنه‌مه‌ترسی ژیانی كه‌سانی دیكه" و "هاوبه‌شبوون له‌و تاوانانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدراون" لێكۆلینه‌وه له‌باره‌ی كۆمپانیای لافارج ده‌ستیپێكرد