نێجیریا به‌هۆی دزینی نه‌وته‌وه ٤١ ملیار زیانی كردووه
نێجیریا به‌هۆی دزینی نه‌وته‌وه له ماوه‌ی ١٠ ساڵدا ٤١ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی كردووه.
Abuja
ئابوجا - AA
ده‌زگای ده‌ستپێشخه‌ریی شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازیی نێجیریا ئاشكرایكرد به‌هۆی دزینی نه‌وتی خاو و پاڵاوته‌كراو، ئابووریی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی ١٠ ساڵدا ٤١ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه.
له راپۆرتی "وه‌ستاندنی دارایی هه‌ڵكشاوی دزینی نه‌وت له‌سه‌ر نێجیریا" كه له‌لایه‌ن ده‌زگای ده‌ستپێشخه‌ریی شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "له‌نێوان ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠١٨ به‌هۆی دزینی نه‌وته‌وه ئابووریی نێجیریا به بڕی ٤١ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی زیانی پێگه‌یشتووه".
داوا له حكوومه‌تی نێجیریاش كراوه رێكار له‌به‌رامبه‌ر دزینی نه‌وت بگرێته به‌ر و به‌پێویست زانراوه سه‌باره‌ت به دابه‌زینی داهاته‌كان له ئابووری وڵات‌دا به‌خێرایی هه‌نگاوی پێویست بهاوێژرێت.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هێرش و په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر وێستگه و بۆرییه‌كانی نه‌وت بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و زیادبوونی به‌فیڕۆچوونی نه‌وت و ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت كه پێنجیه‌كی نه‌وتی وڵات ناتوانرێت به‌كاربهێنرێت.
- ٣٧ ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وت
یه‌ده‌گی نه‌وت له نێجیریا به نزیكه‌ی ٣٧ ملیار به‌رمیل خه‌مڵێنراوه كه ده‌كاته له‌سه‌دا ٣،١ی یه‌ده‌گی جیهان.
نێجیریا له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا له ریزی ١٥ وڵاتی یه‌كه‌می جیهانه، له‌رووی زۆریی یه‌ده‌گی نه‌وتیشه‌وه له ریزبه‌ندیی ژماره هه‌شتدا دێت و له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیشدا له پله‌ی شه‌شی وڵاتانی جیهاندا دێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن