Haydar Şahin
04 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2023
تاران – AA
لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداری کەسانی نەناسراو لە تارانی پایتەختی ئێران، فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کوژرا.
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردەوە ئەفسەرێک بە ناوی قاسم فەتحوڵڵاهی کە ئەرکدار بووە لە فەیلەقی محمد رسول اللە سەر بە سوپای پاسداران، رووبەڕووی پەلامارێکی چەکداری بووەتەوە.
لە ئاکامی ئەو پەلامارەدا، چوار گوللە بەر فەتحوڵڵاهی کەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
لە هەواڵەکەدا رووداوەکە وەک "پەلاماری تیرۆریستی" باسی لێوە کراوە و ئاماژە بەوە دراوە کە ناوبراو هاوکات فەرماندە بووە لە هێزی چەکداری میلیشیاکانی بەسیج سەر بە سوپای پاسداران.
لای خۆیشیەوە سەرۆکی بنکەی زانیارییەکانی پۆلیس لە تاران، عەلی سەباحی رایگەیاند کە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکە و دواتر وردەکارییەکان بڵاو دەکەنەوە.