Ankara
ئەنقەرە ــ AA
فەرماندەی ھێزەکانی ئاسمانیی تورکیا، جەنەراڵ زیا جەمال کادیئۆغڵو لە قاھیرە لەگەڵ ھاوتا میسرییەکەی، عەمرو عەبدولڕەحمان سەقەر کۆبووەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal ئاماژەی بەوەداوە کە جەنەراڵ زیا جەمال کادیئۆغڵو بە سەردانێکی فەرمی لە قاھیرەیە.
ڕاشیگەیاندووە کە جەنەراڵ زیا جەمال کادیئۆغڵو لە میانی سەردانەکەی بۆ قاھیرە لەگەڵ ھاوتا میسرییەکەی، عەمرو عەبدولڕەحمان سەقەر کۆبووەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، وردەکاری زیاتری لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، نەخستووەتەڕوو.
