Kasım İleri
31 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2023
واشنتۆن – AA
فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە هیند-پاسیفیک (INDO-PACOM) رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری J-16ی چین لە دەریای باشووری چین فڕۆکەیەکی چاودێریی جۆری RC-135ی ئەمریکی هەراسان کردووە.
فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە هیند-پاسیفیک لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ٢٦ی ئایار فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری J-16ی چین لە دەریای باشووری چین فڕۆکەیەکی چاودێریی جۆری RC-135ی ئەمریکی زیاد لە ئەندازە هەراسان کردووە و نووسیوویەتی: "فڕۆکەکە بەتەواوی بە بەردەم فڕۆکە ئەمریکییەکەدا فڕیووە و بووەتە هۆی سەرلێشێواندنی فڕۆکە ئەمریکییەکە".
سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە فڕۆکە ئەمریکییەکە بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان بە ئەرکەکانی خۆی هەڵستاوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان لە ناوچەکە و داوای کردووە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان چالاکییە ئاسمانییەکان ئەنجام بدرێن.