Qays Abu Samra,Ali Semerci,Muhammet Ali Kemal
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
رامەڵڵا ــ AA
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیسرائیل ھەریەک لە کچە بوێرەکەی فەڵەستین، عەھد تەمیمی و دایکی بە ناوی "ناریمان" دوای حەوت مانگ لە دەستبەسەرکردنیان لە گرتووخانەی سەربازیی لە دەروازەی شارۆچکەی، نەبی ساڵح رۆژئاوای رامەڵڵا ناوەڕاستی کەنار رۆژئاوا، ئازادکرد.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵَو رایگەیاند کە ئیسرائیل، عەھد تەمیمی و دایکی لە دەروازەی شارۆچکەکە ئازاد کردووە دوای ئەوەی کە رایگەیاندبوو نیازی ھەیە لە دەروازەی رنتیس رۆژئاوای رامەڵڵا ئازادیان بکات.
لە مانگی ئاداری رابردوودا، دادگای سەربازی ئیسرائیل بە تۆمەتی پەکخستنی کاری سەربازێکی ئیسرائیل و ھێرشکردنە سەری، سزای زیندانیکردنی ھەشت مانگی بۆ عەھد تەمیمی دەرکردبوو
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.