Zana Natık Kerem
17 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی رایگەیاند کە بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش، ھەوڵدەدەن بەشێک لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا دابخەن.
لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە پێشھاتە ئەمنییەکان داوە و گوتی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا، ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بە ئامانجی پاراستنی رەوشی ئەمنی قەزا و چیای شنگال".
لیوا تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەیشداوە کە ماوەیەکە تیرۆریستانی داعش، ھەوڵدەدەن لە سووریاوە دزە بکەنە سنووری کارگێڕی ناوچەکانی سەربە پارێزگای نەینەوا و گوتی:
"لەم چەند رۆژەی رابردوودا، ھێزەکانی پاسەوانیی سنوور، زنجیرەیەک ھەوڵی دزەکردنی تیرۆریستی داعشیان لەناو خاکی سووریاوە بۆ ناو سنووری کارگێڕی ناوچەکانی سەربە پارێزگای نەینەوا پووچەڵکردووەتەوە".
گوتیشی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش، ھەوڵدەدات بەشێک لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا دابخات".