جيهان

عێراق ٦٤ منداڵی چەکدارانی داعشی گەڕاندەوە ئۆزبەكستان

- حكوومەتی عێراق رایگەیاند کە ٦٤ منداڵی چەکدارانی سەربە رێكخراوی داعش كە هەڵگری رەگەنامەی ئۆزبەكستان-ن گەڕاندووەتەوە وڵاتەكەیان.

12.10.2019 - نوێکردنەوە : 13.10.2019
عێراق ٦٤ منداڵی چەکدارانی داعشی گەڕاندەوە ئۆزبەكستان

Iraq

بەغدا ــ AA

حكوومەتی عێراق رایگەیاند کە ٦٤ منداڵی چەکدارانی سەربە رێكخراوی داعش كە هەڵگری رەگەنامەی ئۆزبەكستان-ن گەڕاندووەتەوە وڵاتەكەیان.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە شەوی رابردوو بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەكستان و رێكخراوی یونیسێف، ئەو ٦٤ منداڵە کە هەڵگری رەگەزنامەی ئۆزبەكستان-ن گەڕاندراونەتەوە بۆ وڵاتەكەیان.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەیشكرد كە دایك و باوكی زۆربەی ئەو منداڵانە بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لە رێكخراوی داعش و شەڕكردن دژبە هێزە عێراقییەكان سزادراون و لە گرتووخانەكانی عێراقدا زیندانیكراون.

بەگوتەی سەرچاوەكە، حكوومەتی عێراق لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە دەیانەوێت منداڵەكانی سەربە داعش بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكەیان.

لای خۆیەوە حكوومەتی ئۆزبەكستان وەرگرتنەوەی ئەو ٦٤ منداڵەی چەکدارانی سەربە رێكخراوی داعش پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند کە ئەو منداڵانە رووبەڕووی كێشەی زۆر بوونەتەوە دوای ئەوەی خێزانەكانیان رێگەی هەڵەیان هەڵبژاردووە كاتێك چوونەتە نێو رێكخراوەكەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın