Zana Natık Kerem
12 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2019
یەمەن ــ AA
وەزیری مافەكانی مرۆڤ لە حكوومەتی یەمەن، محەمەد عەسكەر رایگەیاند كە هێشتا ٣٢٠ ئافرەت لای حووسییەكان بەندكراون.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی (Saba) بڵاویكردووەتەوە كە محەمەد عەسكەر لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە کە هەوڵەكانی حكوومەتی شەرعی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا بەردەوامە لە پێناو ئازاكردنی ئەو ئافرەتانەی كە هێشتا لای حووسییەكان بەندكراون.
وەزیری مافەكانی مرۆڤ لە حكوومەتی یەمەن، محەمەد عەسكەر ئاماژەی بەوەیشكردووە كە پاڵشتی لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە (١٣٢٥) تایبەت بە ئافرەت و ئاشتی دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش، بڕیارێكیان سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ جێبەحێكردنی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش، دەركردووە.
محەمەد عەسكەر باسی لەوەیشكردووە كە حووسییەكان بەرپرسن لە روودانی ماڵوێرانی، پێشێلكاریی، كوشتن و برینداركردنی خەڵكی مەدەنی بەتایبەتیش ئافرەت و منداڵان.
هیچ روونكردنەوە و زانیارییەك لەوبارەوە لە لایەن حووسییەكانەوە بڵاونەكراوەتەوە.