"وه‌ڵامی ئه‌نجامده‌رانی هێرشكردنه سه‌ر کەشتییە نه‌وت هەڵگرەكه ده‌ده‌ینه‌وه"
- سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عه‌لی شه‌مخانی: "چه‌ته‌كانی ده‌ریا كه ئاسایشی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كاری خراپ له سنووره ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، بێ وه‌ڵام نامێننه‌وه".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عه‌لی شه‌مخانی رایگه‌یاند وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌ده‌نه‌وه كه كرایه سه‌ر کەشتییەکی نه‌وت هەڵگر له ده‌ریای سوور.
شه‌مخانی له‌باره‌ی كردنه ئامانجی کەشتیی نه‌وت هەڵگری Sabitiی ئێرانی له میانی رێكردنیدا له ده‌ریای سوور له نزیك به‌نده‌ری جیدده رۆژئاوای سعوودیه به ئاژانسی هه‌واڵیی IRNAی راگه‌یاندووە، بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان پێكهێناوه و راپۆرتی په‌یوه‌ندیدار به‌م زوانه پێشكه‌شی ئه‌و لایه‌نه ده‌كرێت كه بڕیار له‌مباره‌یه‌وه ده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و زانیاریانه‌ی كۆیان كردوونه‌ته‌وه و گرته ڤیدیۆییه‌كان له‌وانه‌یه سه‌ره‌داویان ده‌ست بخات له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان له سنووره ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئابووری جیهانی و ده‌ڵێت "چه‌ته‌كانی ده‌ریا كه ئاسایشی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كاری خراپ له سنووره ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، بێ وه‌ڵام نامێننه‌وه".
دوێنێ كاتژمێر ٠٥:٠٠ و ٠٥:٢٠ به كاتی خۆجێی دوو ته‌قینه‌وه له کەشتیی نه‌وت هەڵگری ئێرانی Sabitiدا كه له رێكردندابوو له سنووره ئاوییه‌كانی شاری جیدده رۆژئاوای سعوودیه روویدا.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگه‌یاند كه له كاتێكدا کەشتییە نه‌وت هەڵگرەكه له رێكردندا بووه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سوور دووجار كراوه‌ته ئامانج.
كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران-یش رایگه‌یاند كه به دوو مووشه‌ك کەشتییە نه‌وت هەڵگرەكه كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام نازانن هێرشه‌كان له كوێوه ئه‌نجام دراون.