هه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی توركیا دژ به تره‌مپ
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دژ به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به‌دواداهات، پڕۆژه یاسایه‌ك ئاماده كراوه.
Washington DC
واشنتۆن - AA
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دژ به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به‌دواداهات، پڕۆژه یاسایه‌ك ئاماده كراوه.
پڕۆژه یاساكه له لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئێلیۆت ئه‌نگه‌ل و كۆنگرێسمان مایكڵ ماككۆل ئاماده كراوه و هه‌ر دوو لایه‌ن توانیویانه ده‌نگێكی باش بۆ پڕۆژه‌كه‌یان كۆبكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسراودا كه له لایه‌ن ئه‌نگل و ماككۆل ده‌ركراوه، ره‌خنه له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ وه‌رگیراوه له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جگه له به‌رگریكردن له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، هاتووه كه "سه‌رۆك تره‌مپ به‌م كرده‌وه‌یه ناپاكی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێكمان كردووه. پشتی له ئاسایش و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان كردووه. ئه‌مڕۆ به په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه، بڕیاره‌كه ره‌ت ده‌كرێته‌وه. وه‌ك ئه‌ندامانی كۆنگره له‌پاڵ بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا نابین كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی خراپ به‌كار هێناوه كه زیانی گه‌یاندووه به بنه‌ماكان و متمانه‌كانمان".
له لایه‌كی دیكه‌وه میدیاكانی ئه‌مریكا باسیان له‌وه كردووه كه له پڕۆژه یاسایه‌كی جیاوازدا كه له‌م هه‌فته‌یه ده‌خرێته ده‌نگدان، هه‌وڵی سزادانی توركیا ده‌درێت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له باكووری سووریا.
- پڕۆژه یاسایه‌كی هاوشێوه‌ش له سینات كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ
رۆژی چوارشه‌ممه پڕۆژه یاسایه‌كی سیناتۆر لیندسی گراهام له ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌خرێته ده‌نگدان كه داوای سزادای توركیا ده‌كات و ده‌گوترێ، هه‌ر دوو پارتی كۆماریی و دیموكراته‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هاوبیرن.
له پڕۆژه یاساكه‌دا داوای سزادای سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و جێگره‌كه‌ی فوئاد ئۆكتای و كۆمه‌ڵێك له وه‌زیره‌كان ده‌كرێ و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا له ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان داوای خستنه گه‌مارۆی بۆ سه‌ر كه‌رته‌كانی سه‌ربازییم بازرگانی ده‌كرێ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن