Abdullah Abdulmanaf Shukur
12 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
باڵیۆزی بەریتانیا لە بهغدا، ستیفن ھیکی ئاشكرایكرد، عێراق داوای ھەشت ملیۆن دۆز ڤاكسینی دژی کۆرۆنای لە وڵاتهكهی کردووە.
ستیفن ھیکی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقییەی فەرمی رایگەیاند: "حکوومەتی عێراقی داوای ھەشت ملیۆن دۆز ڤاكسینی دژی کۆرۆنای کۆمپانیای ئاسترازینیکا-ی کردووە".
ھیکی گوتیشی: "بەریتانیا زۆر خۆشحاڵە بە ھەماھەنگییكردن لەگەڵ عێراق لە بواری تەندروستییدا. ڤاكسینی ئاسترازینیکا نرخەکەی گونجاوە و دەرفەتی کوتان بە ھەموو کەسێک دهڕهخسێنێت. بەشێکی ئەم ڤاکسینە لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ عێراق جیادەکرێتەوە".
باڵیۆزی بەریتانیا له بهغدا راشیگەیاند کە لە نزیکترین کاتدا ئەو بڕە ڤاکسینە دەگاتە عێراق.