Aşkın Kıyağan
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
ڤیه‌ننا-AA
دادگای دەستووریی نەمسا بڕیاریدا، ئه‌و یاسایه‌ی كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی راستڕه‌وی توندئاژۆی سه‌رۆكوه‌زیران، سێباستیان كورز، له ئایاری ساڵی ٢٠١٩دا له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رپۆش لە خوێندنگه سەرەتاییه‌كان پێچەوانەی دەستووری وڵاتە.
سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووریی نه‌مسا، كریستۆف گرابنوارتهر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، بڕیاری دادگای له‌باره‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ی كه په‌یوه‌سته به پۆشینی داپۆشینی قژ به سه‌رپۆش یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی سیمبولی و له‌نێو خه‌ڵكدا به قه‌ده‌غه‌ی سه‌رپۆش ناسراوه، ئاشكراكرد.
كریستۆف گرابنوارتهر تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان كردووه به هه‌ڵگرتنی ئه‌و یاسایه‌ی حكوومه‌تی راستڕه‌وی توندئاژۆ له ساڵی ٢٠١٩دا سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رپۆش خستوویه‌تییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاساكه دژی پره‌نسیپی یه‌كسانییه له یاسای په‌روه‌ردا.
- "قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رپۆش رێگه بۆ جیاكاریی خۆشده‌كات"
گرابنوارتهر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه یاساكه قوتابی و خوێندكاره موسڵمانه‌كان ده‌كاته ئامانج، له‌نێو سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا به‌ره‌وڕووی جیاكاریی ده‌كاته‌وه، مه‌ترسیی سنوورداركردنی چانسی په‌روه‌رده لای كچه موسڵمانه‌كان درووست ده‌كات و ره‌نگه ببێته هۆی په‌راوێزخستن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا.
سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووریی نه‌مسا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشاكێكی ئایینیی ته‌نها تایبه‌ت به موسڵمانان، ده‌بێته هۆی ده‌ستیشانكردنی ئه‌و گرووپه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.
كریستۆف گرابنوارتهر رایگه‌یاند: "به كورتی قه‌ده‌غه‌كه هه‌ریه‌ك له پره‌نسیپی یه‌كسانیی، بیروڕا، دنیابینی و ئازادیی ئایینیی پێشێلده‌كات كه له په‌ره‌گرافی ٤٣ی یاسای په‌روه‌رده‌دا هاتووه".