شەیبانی: "سەرکۆماری سووریا شەرع و سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ دیدارێکی بنیاتنەریان ئەنجامدا"
İdlib
دیمەشق - AA
وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی ئاماژەی بەوە کرد کۆبوونەوەیەکی بنیاتنەر لە نێوان سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدراوە.
لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، شەیبانی کۆبوونەوەکەی شەرع و ترەمپی بە بنیاتنەر ناوزەندی کرد، کە دوای ئامادەکارییەکی چڕی چەند مانگی ئەنجامدراوە.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکە شەیبانی ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی سووریا لە هەموو ڕوویەکەوە تاوتوێ کرا. جەخت لەسەر پشتیوانی کردنی یەکێتیی سووریا و ئاوەدانکردنەوەی، هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم پێشکەوتنی داهاتووی کرایەوە. گەلی سووریا هەمیشە شایەنی داهاتوویەکی باشترن".
دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ لە کۆشکی سپی بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک لەگەڵ سەرکۆماری سوریا شەرع کۆبووەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
