Şeyma Uzundere
04 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
لە رۆژانی داهاتوودا ئەورووپا کە پلەی گەرمی پێوانەیی تێدا دەبینرێت، دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی نوێی گەرما.
دەزگای کەشناسیی نیشتمانیی بەریتانیا بڵاوی کردووەتەوە کە شەپۆلێکی دیکەی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا کاریگەر دەبێت و گەرمیپێوەکان لە هەندێک ناوچەی ئەورووپا ٣٩ پلەی سەدی تۆمار دەکەن.
هۆشداری دراوەتە ئەو گەشتیارانەی کە پلانی گەشتکردن بۆ ئەورووپا هەیە، ئاگاداری کەشوهەوای گەرم بن و خۆیان لە گەرما بپارێزن.
پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، پلەكانی گەرما لە مەدرید و دەورووبەری ٣٩-٤١ پلە و لە بۆردۆ ٣٧-٣٨ پلە و لە رۆما ٣٦-٣٧ پلە، هەروەها لە جنێڤ ٣٥-٣٧ پلەی سەدی بێت.