ئیستانبوڵ - AA
سەرەڕای ھەڵوێستەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ ھەردوو وڵاتی چین و رووسیا، دەتوانرێ بگوترێ کە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا یەکێتی ئەورووپا ھاوجوڵەیە لەگەڵ واشنتۆن و رۆڵی سەرکردایەتیکردن بە ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەدات. لەلایەکی دیکە، ئەمریکا کە رکابەرایەتی خۆی لەگەڵ چین چڕترکردووەتەوە، بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێشبینی ئەوە دەکرێ کە پرسی دابەشکردنەکانی وەک ئەرک/تێچوو بە ھاوپەیمانەکانی خۆی لە یەکێتی ئەورووپا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بکات. ھەربۆیە لە چوارچێوەی ئەو دوو داینامیکەدا کە تەواوکەری یەکترین، لەوانەیە ئەمریکا و ھاوپەیمانانی ئەورووپی لە بەشێکی زۆری پرسەکانی پەیوەندیدار بە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھاوھەڵوێست بن.
- دۆسییەی ئێران
یەکێک لە ھەرە گرنگترین رۆژەڤەکانی پەیوەندیدار بە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بریتییە لە دووبارە گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و واژووکردنی رێککەوتنێکی ھەمیشەیی لەمبارەیەوە. ئامانجی ئەمەش بەتەواوی رێگریکردنە لە ئەگەری دروستبوونی پێشبرکێی ناوەکی لەناوچەکە بە تایبەتی ئێران لە پرسی بەدەستھێنانی چەکی ناوەکی. دواخستنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە بەھۆی ناکۆکی سیاسەتی ناوخۆیی، ئەوروپییەکانی نێو گرووپی دانوستانی ناوەکی پێنج کۆ یەک-ی بێ ھیوا کرد و ژینگەی مەترسیشی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاترکرد. بەھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی ئابووری و نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنەکانی ئێران، گرووپی ئی-٣ کە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا پێھاتووە پێیانوایە کە ئەم ھۆکارانە پەنجەرەی بۆ دەرفەتێکی گەورەی کردووەتەوە و ھەربۆیە لە ئێستادا ھەوڵە دیبلۆماسییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بە چڕی بەڕێوەدەبەن.
ئەنجامی ئەم ھەوڵانەش بریتی بوون لە قایڵبوونی دانوستانکارانی نێودەوڵەتی بە کۆبوونەوەیان لە ڤییەنا بەمەبەستی تاوتوێکردنی دووبارە گەڕانەوە بۆ ئەو رێککەوتنە ناوەکییەی کە لە ساڵی ٢٠١٥ واژووکرابوو. ھۆکارێکی دیکە کە بووە ھۆی سەرھەڵدانی ئەم پێشھاتە نوێیە، بریتیە لەوەی کە بایدن نایەوێت بخزێتە نێو پێکدادانێک لەگەڵ ئێران یان لەگەڵ ملیشیا پشتیوانیلێکراوەکانی ئێران لە ناوچەکەدا، و دەستوەستان بوەستێ لە بەرامبەر نزیکبوونەوەی ئێران لە بەدەستھێنانی چەکی ناوەکی.
یەکێک لەو پرسانەی کە پێوستە بە ھەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێ لەسەروبەندی ھەنگاونان بە ئەنجامدانی دانوستانێکی نوێ، بریتییە لە رێگریکردنی لایەنەکان لەدەستوەردانی قۆناغەکە، ھاوکات بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی ھەمیشەیی پێویستە بلۆکی دژبە ئێران لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھێور بکرێتەوە. لە کاتێکدا ئیسرائیل وەک تاکە وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی لە ناوچەکە و وڵاتانی کەنداو نیگەرانن لەوەی کە ئێران لە ئەنجامی ھەڵگرتنی سزاکانی سەری و ئەنجامدانی رێککەوتنی ناوەکی ئابووری بەھێز ببێتەوە و بەمەش لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بەھێزبێت و ھاوکاری زیاتر بۆ ئەو گرووپانە بگوازێتەوە کە لە ناوچەکە پشتیوانیان لێ دەکات. لە پاڵ ئەمەش نیگەرانی ئەوەی کە پرۆگرامی مووشەکی بالیستی ئێران کە نەبووەتە و ناشبێتە بەشێک لە دانوستانەکان، ناڕەزایەتی وڵاتانی دژی ئێرانی زیاترکردووە.
لە بەرامبەر ئەمەدا لایەنەکانی ئەورووپا و ئەمریکا ھەوڵی قایڵکردنی ھاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەدا دەدەن، بەدەر لەمە ئەو پرسانەی کە ماونەتەوە و بوونەتە مایەی نیگەرانی، لە دوای دەستپێکی مامەڵەی ستراتیژی لەگەڵ ئێران، دەبێتە جێگەی تاوتوێکردن. بۆ نموونە ھەرچەندە ئیدارەی بایدن حوسییەکانی یەمەنی کە تەنھا لەلایەن ئێرانەوە دانیان پێ دانراوە و پشتیوانیان لێ دەکرێ لە نێو لیستی تیرۆر دەرھێنا، بەڵام راشیگەیاند (ئەمریکا) کە درێژە بە پشتیوانیکردنی ئاسایشی سعوودیە دەدات. بەمەش پەیامی پێدانی گەرەنتیکردنی ئەمنی لە بەرامبەر "ھەڕەشەی ئێران"ی بڵاوکردەوە. لە ھەموو دۆخێکدا چاوەڕێی ئەوە دەکرێ کە ئیدارەی بایدن لەبارەی پاراستنی ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە و پاراستنی ھاوسەنگی لە بەرامبەر ئێران، بە ھەستیارییەوە مامەڵە لە نانی ئەو ھەنگاوانە بکات کە لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ ھاوێژرابوون (بۆ نموونە کوشتنی قاسم سولەیمانی). ھەڵبەتە بەھۆی کەمبوونەوەی رۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، وڵاتانی کەنداو و باکووری ئەفریقا دەستیان بە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرامبەر ھەڕەشەی ئێران لە ناوچەکەدا کردووە.
بە کورتی چاوەڕێی سیاسەتێکی ترانسئەتلانتیک لەبەرامبەر ئێران دەکرێ، بە جۆرێک کە لێدوانی بایدن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ بەوەی کە گوتی "ئەمریکا گەڕایەوە، ھاوپەیمانی ترانسئەتلانتیک گەڕایەوە"، چاوەڕوانییەکانی ئەورووپای لەمەڕ سەرکردایەتیکردنی ئەمریکای دووبارە زیندووکردەوە. لە پاڵ ئەمەش ئەو ئەنجامەی کە لە رێککەوتنی ناوەکی ئێران بەدەستدەھێنرێ، کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ رۆژئاوا و وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
- ئاساييكردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئيسرائيل
ئەو ئاساييكردنەوەى كە ترەمپ پێشەوايەتى دەكرد لە نێوان ئيسرائل و حكوومەتە عەرەبييەكانەوە لە رێگەى گوێنەدان بە خەڵك و پێدانى پێناسەيەكى فەرمى بە پێى رێككەوتنەكانى ئيبراهيم (Abraham Accords) لەلايەن وڵاتانى ئەورووپاوە بەڕێزەوە پێشوازيلێكراوە. ئەم ميراتييەى كە ترەمپ بەجێيهێشتووە، كە لەسەردەمى بايدنيش بەردەوام دەبێت، لە ئەورووپا ئەوە دەگەیەنێت كە "لێكنزيكبوونەوەيەكى مێژووييە كە دەتوانێت ئاشتى و سەقامگيرى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەرپا بكات". واشتنتۆن و هاوپەيمانە ئەورووپييەكانى بەردەوام دەبن لە هاندانى زۆربەى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفريقا، بە تايبەتى سعووديە بۆ ئەوەى رۆڵى زياتريان هەبێت لەسەر رەوتى ئاساييكردنەوە لەگەڵ ئيسرائيل.
بێگومان ئەم ئاراستەيە دۆخى فەڵەستينييەكان وەبيردەهێنێتەوە. لە كاتێكدا كە ئاساييكردنەوە هيچ مانايەكى بۆ باشتركردنى فەڵەستين ناگەیەنێت بەڵكو دۆخى ئێستا كە پێچەوانەى ياساى نێودەوڵەتييە جێگيرتر دەكات. لەم قۆناغەدا، ئيدارەى بايدن، كە جەخت لەسەر عورفە نێودەوڵەتييەكانى وەكو ديموكراسى و مافەكانى مرۆڤ دەكاتەوە بە پێچەوانەى ترەمپ، جياكردنەوەى دۆزى فەڵەستين لەگەڵ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لە نێوان ئيسرائيل و جيهانى عەرەبى و ئيسلامى و وا چاوەڕوان دەكرێت خۆى بە دوور بگرێت لە "رێككەوتنى سەدە" كە لەلايەن كۆشنەر-ى زاواى ترەمپ-وە پێشنيار كراوە كە گەلى فەڵەستين دووردەخاتەوە لە مافى چارەى خۆنووسين. بايدن، كە لە كاتى كەمپينى هەڵبژاردنەكاندا پێشنيارى بۆ كردنەوەى كۆنسوڵخانەى ئەمريكا-ى لە قودسى رۆژهەڵات كردبوو، ئەگەرى ئەوە هەيە كە كۆمەڵە هەنگاوێكى رەمزى بنێت بۆ گەياندنى ئەو پەيامەى كە بوونى فەڵەستين لەلايەن ئەمريكا و رۆژئاواوە پشتگوێنەخراوە.
لەگەل ئەمەشدا، ئيدارەى بايدن، بەردەوامدەبێت لە گوتووێژ لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپييەكان بۆ جەخت كردنەوە لەوەى كە لەگەڵ چارەسەرى دوو دەوڵەتی دان بە پێچەوانەى ئەوەى لە سەر ئەرز دەگوزەرێت. بەڵام، هەرچۆن لە كەناراوى رۆژئاوا و قودسى رۆژهەڵات بينيمان، هاوپەيمانى ئەتڵەسى، كاريگەرێكى ئەوتۆى نابێت جگە لە رەخنەكانى بۆ ئيسرائيل لەسەر گۆڕينى سياسەتەكانى كە چارەسەرى دوو دەوڵەتى مەحاڵ دەكات. بەو مانايە، پێشبينى ئەوە ناكرێت پێچەوانەى ئەو سياساتانە بكرێت كە خەڵاتى ئيسرائيل-ى دەكرد وەكو گواستنەوەى باڵيۆزخانەى ئەمريكا بۆ قودس لە سەردەمى ترەمپ-دا.
- پەيوەندييەكان لەگەڵ وڵاتانى كەنداو
بۆچوونێكى گشتى هەيە لە بارەى زيادبوونى هاوكارى لە ناوچەى كەنداو كە پێگەيەكى گرنگى لە ستراتيجيەتى ئاسايشى ئەتڵەسى-دا هەيە. لەگەڵ هەڵگرتنى گەمارۆكەى سەر قەتەر لە دواى ماوەى سێ ساڵ و نيو، ئەنجوومەنى وڵاتانى كەنداو دەيانەوێت هاوسەنگييەكى بەهێزتر درووستبكەن بەتايبەتى لە بەرامبەر ئێران كە وا پێشبينى دەكرێت لە سزا ئابوورييەكان رزگارى بێت. لەژێر سەركردايەتى بايدن-دا، هاوپەيمانى ئەتڵەسى دەتوانێت ببێتە هاندەرێك بۆ ئەم هاوسەنگييە و بۆ رێكخستن و دابەشكردنى گەورەتر لە ئەركەكانى بوارى ئەمنيدا. يەكێك لە ئامانجەكانى زيادكردنى ئەوانەى كە پەيوەنديەكانيان لەگەڵ ئيسرائيل ئاساييدەكەنەوە لە ناو ئەنجوومەنى وڵاتانى كەنداو، كەمكردنەوەى بەريەككەوتنەكانى ناو وڵاتانى كەنداوە. بە هەمان شێوە، كۆتايى پێهێنانى جەنگ لە يەمەن، كە بابەتێكە بايدن و هاوپەيمانە ئەورووپييەكان گرنگى پێدەدەن لە گفتوگۆ ديبلۆماسييەكانيان لەگەڵ ئێران، ئەوە كەلێنێكى گەورە لە ناو ئەنجوومەنى وڵاتانى كەنداو دادەخات. ئەو بڕوايە هەيە كە "يەكێتى پاك" و سەقامگيرى كە لە كەنداو بەدەست دەهێندرێت كاريگەرييان دەبێت لەسەر ئاسايشى سنوورى ئەورووپا و بە تايبەتى سوودى دەبێت بۆ رێگرتن لەو كێشانەى كە لە عێراق و سووريا و لوبنان و ليبيا-وە دەستپێدەكات تاكو سنوورى ئەورووپا.
لەم قۆناغەدا، بەرژەوەندييەكى هاوبەش لە نێوان وڵاتانى كەنداو و هاوپەيمانى ئەتڵەسى هەيە، كە وايكرد سستەمى هەرێمى كودەتا لەسەر ئەو دۆخەى كە لە ساڵى ٢٠١١وە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا هەيە. دوايين نموونەى ئەمەش، لێكنزيكبوونەوەى ستراتيجى نێوان ئەبو زەبى و پاريس بوو، كە بەرەنگاربوونەوەيەكى گشتييان لە دژى ئيسلامى سياسى راگەياند. لە كاتێكدا پێشبينى ئەوە دەكرێت جەخت لە هەماهەنگى لە بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر لەسەر هێڵى واشنتۆن، لەندەن، بەرلين، پاريس و ئەبو زەبى لەگەڵ رياز بكرێت.
هەرچۆن ناتۆ، ئاماژەى بەوە كرد كە لەم نزيكانە ژمارەى كارمەندەكانى لە عێراق لە ٥٠٠وە بۆ چوار هەزار بەرزدەكاتەوە، پێشبينييەكان ئەوە دەردەخەن كە هاوپەيمانى ئەتڵەسى لە قۆناغى داهاتوودا دابەشكردنەكانى ئەرك/تێچوو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زياددەكات. سەرەڕاى دڵنيابوونەوە لە رێگرتن لە رێكخراوى تيرۆريستى داعش كە نەتوانێت لە عێراق هێز بگرێتەوە دەست، بەڵام بوونى ناتۆ بۆ كەمكردنەوەى هەژموونى سياسى ئێران-ـە لە عێراق.
لە كۆتاييدا، لەگەڵ بوارەكانى هاوكارى ئاسايى لەگەڵ وڵاتانى كەنداو، وەكو سەقامگيرى بازاڕەكانى نەوت و ئاسايشى سەربازى ئاسايشى رێگاكانى بازرگانى كە لە رووداوەكەى هەفتەكانى رابردووى كەنداوى سوێس ئاشكرابوو ئەوە بابەتەكانى وەكو سەرچاوەى وزەى جێگرەوە و ديجيتاڵكردن و لێكتێگەيشتنى سەوزايى دەخرێتە سەرى.
سێرا جان
مامۆستا لە پەيمانگەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست
زانكۆى ساكاريا
news_share_descriptionsubscription_contact

