ئەمريكا.. ڤايزەر-بايۆنتێك داواى رەزامەندى بەكارهێنانى ڤاكسين بۆ منداڵانى تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵان دەکەن
لەو راگەیەندراوە ھاوبەشەی کە لەلایەن ڤایزەر و بایۆنتێک-وە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە ھاتووە کە بەمەبەستی وەرگرتنی بەکارھێنانی خێرای ڤاکسینەکە لەسەر منداڵانی تەمەنی ١٢ بۆ ١٥ ساڵان، داواکاری پێشکەشی فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) کراوە.
Washington DC
واشنتۆن - AA
ئەو ڤاکسینەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کۆمپانیای ڤایزەر-ی ئەمریکی و کۆمپانیای بایۆنتێک-ی ئەڵمانی بە ھاوبەش بەرهەمیانهێناوە، بە مەبەستی وەرگرتنی بەکارھێنانی خێرای ڤاکسینەکە لەسەر منداڵانی تەمەنی ١٢ بۆ ١٥ ساڵان، داواکاری پێشکەشی فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) کراوە.
لەو راگەیەندراوە ھاوبەشەی کە لەلایەن ڤایزەر و بایۆنتێک-وە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە ھاتووە کە بەمەبەستی وەرگرتنی بەکارھێنانی خێرای ڤاکسینەکە لەسەر منداڵانی تەمەنی ١٢ بۆ ١٥ ساڵان، داواکاری پێشکەشی فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کراوەتەوە کە لەو لێکۆڵینەوانەی کە مانگی رابردوو ئەنجامدراون، لەکاتی بەکارھێنانی ڤاکسینەکە لەسەر منداڵانی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵان سەد لە سەد کاریگەری نیشانداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا زیاتر ھاتووە، "پێشکەشکردنی ئەم داواکارییە، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ کارەکانمان لە پشتیوانیکردنی حکوومەتەکان بۆ فراوانکردنی ھەوڵە جیھانییەکان لە پرسی کوتان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن