جيهان

سەرەڕای سنووردارییەکانی ئیسرائیل، ٨٠ هەزار فەڵەستینی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا

Safiye Karabacak  | 15.03.2024 - نوێکردنەوە : 16.03.2024
سەرەڕای سنووردارییەکانی ئیسرائیل، ٨٠ هەزار فەڵەستینی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا

Quds

قودس - AA

سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و ڕێگرییانەی ئیسرائیل دروستی کردوون، نزیکەی ٨٠ هەزار فەڵەستینی یەکەم نوێژی هەینی مانگی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا.

کاتەکانی بەیانی زوو، دەیان هەزار فەڵەستینی بە خاڵەکانی کۆنترۆڵی سەربازییدا لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسدا تێپەڕبوون و ڕێگای مزگەوتی ئەقسایان گرتەبەر.

دوای بڕینی ڕێگایەکی چەند کاتژمێری، پاشان فەڵەستینییەکان بەپێ ڕێیان بڕی و گەیشتنە مزگەوتی ئەقسا و، یەکەم نوێژی هەینی مانگی ڕەمەزانیان تێدا ئەنجام دا.

بەپێی راگەیاندراوێکی فەرمانگەی وەقفە ئیسلامییەکانی قودس، ٨٠ هەزار فەڵەستینی بەشداریان لە یەکەم نوێژی هەینی مانگی ڕەمەزاندا کردووە لە مزگەوتی ئەقسا.

لە پاش ئەنجامدانی نوێژی هەینی، نوێژخوێنان نوێژی مردوویان بە غیابی لەسەر ئەو کەسانە کرد کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا کوژراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın