Şeyma Yiğit
25 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکڕۆن ڕایگەیاند، لە ئەگەری هەرچەشنە ئاشتییەک، ئەوە بە مانای خۆڕادەستکردنی ئۆکراینا نییە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، کە لە کۆشکی سپی ڕێکخرا، هەریەکە لە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکڕۆن قسەیان بۆ ڕۆژنامەوانان کرد.
ماکرۆن لەسەرەتای قسەکانیدا سوپای خۆی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کرد بە هۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کاتێدراڵی نۆتردام لە پاریس کە پێنج ساڵ بەر لە ئێستا ئاگری تێبەربوو و لە مانگی کانوونی یەکەمدا دوای نوژەنکردنەوەی، کرایەوە.

دواتر سەرۆکی فەرەنسا باسی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا پێشینەیان داوە پرسی جیۆپۆلێتیکەکان.
ماکرۆن پێزانینی خۆی بۆ "بەرگرییکردن"ی ئۆکراینییەکان لە جەنگ دژ بە ڕووسیا دەربڕی و گوتیشی، هەموو جیهان شایەتی ئەوە بوون و هیچ کەسێک نایەوێ لە جیهانێکدا بژیت کە یاسای بەهێزەکان تێدا حوکم بکەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ماکرۆن باسی لە خواستی ترمپ بۆ "بونیادنانی ئاشتی" لە ئۆکراینا کرد و گوتی، لەم بارەیەوە گفتوگۆیان کردووە و پێشکەوتنی بەرچاو هەیە.
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماکڕۆن خۆشحاڵی خۆشی بە دیداری داهاتووی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی دەربڕی.
ماکرۆن گوتیشی، من هەڵگری ئەو پەیامەم کە ئەورووپاش دەبێتە بەشێک لە گەرەنتیدەرانی ئاسایش لە ئۆکراینا.