Dildar Baykan Atalay
27 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2022
واشنتۆن – AA
لە میانی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ لە کۆشکی سپی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لە سەروویانەوە ئێران تاوتوێ کرا.
لە کاتێکدا کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، هێرزۆگ لە کۆشکی سپی لەگەڵ بایدن کۆبووەوە.
بەر لە کۆبوونەوەکە هەردوولا بۆ میدیاکاران دوان.
بایدن ئاماژەی بەو سەردانە دا کە لە مانگی تەمووز بۆ ئیسرائیل ئەنجامی دابوو و لەلایەن هێرزۆگ'ەوە میداڵیای دەوڵەتی پێ بەخشرابوو و جەختی لەسەر "پشتیوانی پتەو"ی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل کردەوە.
- "رێککەوتنی سنووری دەریایی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان بە راستی دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی"
بایدن بە ئاماژەدان بەوەی کە سبەی واژوو لەسەر رێککەوتنی سنووری دەریایی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان دەکرێت، گوتی: "ئەم رێککەوتنە بە راستی دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی. لە رێگای ئەم رێککەوتنەوە هەردوو وڵات گۆڕەپانی وزەیان فراوانتر دەکەن. هیوا و دەرفەتی نوێی بە دوادا دێت بۆ گەلی لوبنان. دەشبێتە هۆی ئارامی و سەقامگیریی زیاتر بۆ ئیسرائیل".
هێرزۆگ'یش لای خۆیەوە سوپاسی میواندارییەکەی بایدنی کرد و لە دوای کۆبوونەوەکەیش بۆ میدیاکاران دوا.
هێرزۆگ لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە کە دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی ئەو وڵاتەی گرتەوە، گوتی: "ئێران ئەو هاووڵاتییانەی خۆی لەناو دەبات کە بە دوای ئازادییەوەن. لەلایەکی دیکەیشەوە چەکی ئەتۆمی و کوشندە رەوانە دەکات کە هاووڵاتییانی بێتاوانی ئۆکراینای پێ دەکوژرێت".
- بایدن رایگەیاند بەشداری دەکات لە کۆنفرانسی گۆڕانی ئاووهەوا لە میسر
هێرزۆگ سوپاسی بایدنی کرد بەهۆی رێککەوتنی سنووری دەریایی و گوتی: "بایدن رایگەیاند بەشداری دەکات لە کۆنفرانسی گۆڕانی ئاووهەوا Konferansı'na (COP-27) سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کە مانگی داهاتوو لە میسر ئەنجام دەدرێت".