Haydar Şahin
27 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2022
تاران - AA
سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی دەربارەی ئەو هێرشەی لە شاری شیراز سەربە پارێزگای فارس، کرایە سەر مەرقەدی شا چراغ، رایگەیاند: "وەڵامێکی وای پلانداڕێژەرانی هێرشەکە دەدەینەوە کە ببێتە وانەیەکی باش بۆیان".
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران لە هەواڵێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی راگەیەندراوێکی دەربارەی کوژراو و بریندارەکانی مەرقەدی شا چراغ، بڵاوکردووەتەوە.
رەئیسی لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هێرشەکەی سەر مەرقەدی شا چراغ "بەهیچ جۆرێک بێ وەڵام نامێنێتەوە" و هێزە ئەمنییەکان، ئەنجامدەرانی رووداوەکە ئاشکرا دەکەن و وەڵامێکی وای پلانداڕێژەرانی هێرشەکە دەدەنەوە کە ببێتە وانەیەکی باش بۆیان.
سەرکۆماری ئێران، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "ئەم هێرشە بووە بەشێک لە لیستی هێرشەکانی دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی خێزانی کوژراو و بریندارەکانی مەرقەدی شا چراغ و هەموو گەلی ئێران، دەکەم".
پارێزگاری فارس، محەمەد هادی ئیمانییە ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە هێرشەکەی سەر مەرقەدی شا چراغدا، ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە لایەکی دیکەشەوە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە بەناو ئاژانسی هەواڵیی خۆیدا، بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.