سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند لە بوداپێست لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پوتین کۆدەبێتەوە

Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا، شاندەکانی ھەردوو وڵات لە ھەفتەی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری ئەنجام دەدەن و، خۆیشی لە شاری بوداپێست-ی پایتەختی ھەنگاریا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین کۆدەبێتەوە.
لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، ترەمپ ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا پوتین بڵاوکردەوە.
ترەمپ لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زۆر بەرھەمداری لەگەڵ پوتین ئەنجامداوە و، پوتین پیرۆزبایی لێکردووە لە بارەی ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، باسی لەوە کرد کە لە ھەفتەی داھاتوودا شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە، مارکۆ ڕوبیۆ لە شوێنێک کە دیاری دەکرێت، لەگەڵ شاندێکی ڕووسی کۆدەبێتەوە و، ڕایگەیاند: "من و سەرۆک پوتین ڕێککەوتین لەسەر کۆبوونەوە لە شاری بوداپێست لە ھەنگاریا بۆ ئەوەی بتوانین کۆتایی بەم جەنگە شەرمەزارکەرەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بھێنین".
ترەمپ ئەوەیشی خستەڕوو کە ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست هاوکار دەبێت بۆ ئەو گفتوگۆیانەی بۆ کۆتایی ھێنان بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا ئەنجام دەدرێن و، ڕایگەیاند: "من و (ڤۆڵۆدیمیر) زێلێنسکی (سەرۆکی ئۆکراینا) لە نووسینگەی ئۆڤاڵ کۆدەبینەوە و، ئەو کۆبوونەوەیەی کە لەگەڵ سەرۆک پوتین ئەنجاممدا و چەندین بابەتی دیکە تاوتوێ دەکەین. باوەڕم وایە پێشکەوتنێکی گەورە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمڕۆدا بەدەست ھاتووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن