جيهان

ترەمپ ڕایگەیاند کە هیندستان ڕازی بووە واز لە هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا بهێنێت

Emirhan Demir  | 16.10.2025 - نوێکردنەوە : 16.10.2025
ترەمپ ڕایگەیاند کە هیندستان ڕازی بووە واز لە هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا بهێنێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد سەرۆکوەزیرانی ھیندستان، ناریندرا مۆدی دڵنیایی پێداوە کە دەستبەرداری کڕینی نەوت لە ڕووسیا دەبن و ئەمەش کۆتاییھێنان بە جەنگ لە ئۆکراینا ئاسانتر دەکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، ترەمپ ھەڵسەنگاندنی بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ ھیندستان کرد کە بەھۆی ھاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیا گرژییان تێکەوتبوو.

ترەمپ ناڕەزایی لە بارەی بەردەوامبوونی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا دەربڕی و ڕایگەیاند: "کڕینی نەوت لەلایەن ھیندستانەوە لە (ڕووسیا)، منی دڵخۆش نەدەکرد. ئەمڕۆ (مۆدی) منی دڵنیا کردەوە لەوەی کە نەوت لە ڕووسیا ناکڕن".

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ناتوانرێت لەناکاو کۆتایی بە ھاوردەکردن بھێنرێت و پڕۆسەکە بە ھێواشی بەرەوپێش دەچێت، بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت.

ترەمپ باسی لەوە کرد کە بە دەستبەرداربوونی ھیندستان لە کڕینی نەوت لە ڕووسیا، ھەوڵەکانی نێوبژیوانی لە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا ئاسانتر دەبن و، ڕایگەیاند: "ئێستا دەبێت دڵنیا بین کە چینیش ھەمان کار دەکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın