جيهان

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە میوانداریی سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆشکی سپی لە ٢٥ی ئەیلوولدا

- سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد چاوەڕوانە گفتوگۆکانی F-35 کە لەگەڵ تورکیا درێژەیان هەیە، بە ئەرێنیی بە ئەنجام بگەن.

Hakan Çopur  | 19.09.2025 - نوێکردنەوە : 19.09.2025
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە میوانداریی سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆشکی سپی لە ٢٥ی ئەیلوولدا

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە خۆشحاڵە لە ٢٥ی ئەیلوولدا لە کۆشکی سپی میوانداری سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان، ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم بە میوانداری کردنی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٢٥ی ئەیلوولدا لە کۆشکی سپی".

ڕاشیگەیاند: "لەگەڵ سەرکۆمار لەسەر چەندین ڕێککەوتنی بازرگانیی و سەربازیی کاردەکەین، لەنێویاندا کڕینی فڕۆکەی بۆینگ بە بڕێکی زۆر، ڕێککەوتنێکی گرنگی F-16 و درێژەدان بە گفتوگۆکانی F-35 کە چاوەڕوان دەکەین بە ئەرێنیی بە ئەنجام بگات".

هەروەها ترەمپ ڕایگەیاند: "هەردەم پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان هەبووە. بە تاسەوەم بۆ دیدارەکەی ٢٥ی مانگ کە چاوم پێیبکەوێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın