Zana Natık Kerem
14 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند، پاڵپشتی لەو ھەوڵانە دەکەن کە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی مافی ئێزدییەکان خراونەتەگەڕ.
بەرھەم ئەحمەد ساڵح بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی لە تویتێکدا پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان کردووە و ھیوای خواستووە ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ساڵێکی خۆش و ئاشتیی بۆ ێزدییەکان و نووسیوویەتی:
"لەم بۆنەیەدا جارێکی پاڵپشتی خۆمان بۆ ھەوڵانەی کە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی مافی ئێزدییەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و ئازادکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان خراونەتەگەڕ، دووپات دەکەینەوە".