Zafer Fatih Beyaz
18 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یائیر لاپید ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئیسرائیل و پرسە ناوچەییەکان کراوە.
سەرکۆماری تورکیا لە میانی پەیوەندییەکەدا خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئیسرائیل دەربڕی کە لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە لە سەردانەکانی سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یائیر لاپید دروستبووە.
ئەردۆغان باسی لە بڕیاری دانانی باڵیۆز لەلایەن هەردوولاوە کرد و رایگەیاند لە زووترین کاتدا ھەنگاوی پێویست بۆ دانانی باڵیۆزی نوێ دەنێن.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە پاڵپشتیی گەشەسەندنی هەماهەنگی و دیالۆگی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لەسەر بنەمای بەردەوامی و رێزگرتن لە هەستیارییەکانی یەکتر دەکات.