Merve Yıldızalp
18 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتژمێر ٠٩:١٥ بە سەردانێکی فەرمی بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری TUR، بەرەو ئۆکراینا بەڕێ کەوت.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە لەلایەن جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای و جێگری پارێزگاری ئەنقەرە، عەبدوڵڵا دۆلەک و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکوومەتەوە بەڕێ کرا.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو؛ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، فاتیح دۆنمەز؛ وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)، هاکان فیدان لەنێو ئەو شاندەدان کە یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.