Ferdi Türkten
06 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری "TUR" کاتژمێر ١٠:٢٠ بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵی سیاسیی ئەورووپا بەرەو پراگ پایتەختی کۆماری چیک بەڕێ کەوت.
سەرکۆماری تورکیا و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە لەلایەن جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە بەڕێ خران.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتون، هەروەها گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن لەنێو ئەو شاندەدان کە یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.
جگە لە ٢٧ وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا هەروەها ١٧ وڵاتی دیکە کە ئەندام نین لە یەکێتییەکە بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵی سیاسیی ئەورووپا.