سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی ٣٦ههمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و حکومەتەکانی ناتۆدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دووقۆڵیی لەگەڵ سەرکردەکاندا ئەنجام دا، لەوانەش سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکۆماری فەڕەنسا, ئیمانوێل ماکرۆن و سەرکۆماری فینلاند، ئەلێکساندەر ستۆب وسەرکۆماری سلۆڤاکیا، پیتەر پێلێگرینی و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فریدریش مێرز.
لە ٣٦ههمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و حکومەتەکانی ناتۆدا کە بە میوانداری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بهڕێوهچوو، سهركۆمار ئهردۆغان دیپلۆماسییەتێکی چڕی بەڕێوەبرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕۆژی شهشی تەمووز پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی بولگاریا، ڕومین ڕادیڤ کرد و، له دیدارهكهیاندا ئاماژهی بەوە کرد پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و بولگاریا بە شێوازێکی فرەڕەهەند پەرە دەسێنن و کار دەکرێت بۆ پەرەپێدانی هاریکارییەکان لە زۆرێک لە بوارەکاندا، بەتایبەت بازرگانیی، گواستنەوە، پیشەسازی بەرگریی و وزە.
بە سەرنج خستنەسەر ئەوەی تورکەکانی بولگاریا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر دەکەن، سهركۆمار ئەردۆغان دڵخۆشی خۆی نیشاندا بهوهی بولگاریا بە هەستیارییەوە لەم بابەتە دهڕوانێت.
ههمان ڕۆژ، سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک ڕوتە کۆبووەوە و، جەختی لەسهر ئهوە کردەوە گرنگ دەبێت لە لووتکەی ئەنقەرەی ناتۆدا چەندین بابەتی جیاجیا تاوتوێ بکرێن، لە بەرگریی بەکۆمەڵەوە تا زیادکردنی هاریکارییەکانی پیشەسازییبەرگریی لە نێوان هاوپەیماناندا.
سهركۆمار ئەردۆغان، لە یەکەم ڕۆژی لووتکەکەدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی کرد و، له دیدارێكدا ئاماژەی بەوە کرد زیادکردنی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و کەنەدا لە سەردەمی نوێدا لە زۆر بواردا، بەتایبەت بازرگانیی، ئاسایش، پیشەسازی بەرگریی و وزە.
بە ئاماژەکردن بەوەی تورکیا داکۆکی لە بەهێزکردنی باڵی ئەورووپایی ناتۆ دەکات، بەڵام ئەمە ناتوانێت جێگەی "پهیوهندی ترانسئهتڵهنتیك" بگرێتەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لهوه كرد پێویستە ئەو هاوپەیمانانەی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا نین، لە دەستپێشخەرییەکانی بەرگریی یەکێتیی ئەورووپادا بەشداربن.
هەمان ڕۆژ، سهركۆمار ئهردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری فینلاند ستۆب کۆبووەوە و، له دیدارێكدا باسی لەوە کرد جێگەی دڵخۆشییە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و فینلاند گەشەیان سهندووه و، بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ پێشخستنی هاریکارییەکانیان.
سهركۆمار ئەردۆغان بە ئاماژەدان بە گرنگی نیشاندانی هاودهنگیی هاوپەیمانێتییەکە بە شێوەیەکی بەهێز لە لووتکەی ئەنقەرەی ناتۆدا، باسی لهوه كرد پێویستە بەشدارییەکی کارای تورکیا لە ستراتیجی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپادا پشتگوێ نەخرێت و، ئەو کارانەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ئەورووپادا پێشکەشیان دەکات، پێویستە سیفەتی تەواوکارییان بۆ ناتۆ هەبێت.
ههروهها سهركۆمار ئەردۆغان بە جەختی لهسهر ئهوه کردەوە کە تورکیا هەوڵ دهدات بۆ چارەسەرکردنی جهنگهكانی هەردوو وڵاتی ئێران و ئۆکراینا لە ڕێگای دیالۆگەوە و، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە و گەیشتنی بەردەوامی هاوکارییە مرۆیییەکان بۆ ناوچەکە.
سەرکۆمار ئەردۆغان، لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە پێشوازی لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد کە یەکەمین سەردانی فەڕمی بۆ تورکیا ئەنجام دا، دواتر لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار له ڕێوڕەسمێکی فەڕمیی جۆری "A+" پێشوازی لە میوانەکەی کرد.
پێش کۆبوونەوەی دووقۆڵیی نێوانیان، سهركۆمار ئهردۆغان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و سەرنجی خستەسەر گرنگیی سەردانەکە و، گوتی: "سازکردنی لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ ئەمڕۆ لە ئەنقەرە و کۆبوونەوەی سەرجەم سەرکردەکان لە ئێستادا لە وڵاتەکەمان، هاوڕێیەتیی سبەینێم لەگەڵ دۆستی هێژام بەڕێز ترەمپ، هێزێکی تایبەت پێمان دەبەخشێت. جارێکی دیکە بەخێرهاتنیان دەکەم".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕادەستکردنی بزوێنهری فڕۆکە جەنگییەکانی F-35 و KAAN، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگهیاند: "بابەتی F-35 بۆ ئێمە بابەتێکی نوێ نییە. پێشتریش لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆمان لەسەر کردووە و بەڵێنی پێنج فڕۆکەشمان وەرگرتووە. ههروهها بەڕێز ترەمپ لەم بارەیەوە بەڵێنی پێداوین. ئێستا لەو گفتوگۆیانەی لە لووتکەی سەرکردەکاندا ئەنجامی دەدەین، دەزانم کە بە شێوازێکی ئەرێنیی و بە ئاڕاستەی داهاتوو، کار بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بەڵێنە دەکەین کە پێشتر لەوانەوە سەبارەت بە F-35 وەرمانگرتووە. بەڕێز ترەمپ ههردهم خاوەنی بەڵێنی خۆیەتی. بڕوام وایە لێره بڕیارێکی خێردار سەبارەت بە بابەتی F-35 لەم لووتکەی سەرکردانه دەردەچێت".
دواتر سەرکردەکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانیان کرد و، سەرکۆمار ئەردۆغان و ئەمینە ئەردۆغانی هاوسهری لهسهر شهرهفی سەرکردەکانی بەشداربوو لە ٣٦ههمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و حکومەتەکانی ناتۆ و هاوسەرەکانیان، ئێوارەخوانێك و پێشوازییەکیان ڕێکخست.
سەرکردە میوانەکان لە کاتی گەیشتنیاندا بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، بەو مارشانە پێشوازیان لێکرا کە لەلایەن تیپی مۆسیقای مههتەرانی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانییەوە لێدران.
سهركۆمار ئهردۆغان و ئهمنیه ئەردۆغانی هاوسەری پێش نانی ئێوارە وێنەی خێزانیان لەگەڵ میوانەکاندا گرت و، خوانی تایبەت بە چێشتخانەی تورکیان پێشکەش بە میوانەکانیان کرد.
هاوكات سەرکۆمار ئەردۆغان پێشوازی لەو سەرکردانە کرد کە لە دووهەم ڕۆژی لووتکەکەدا بۆ دانیشتنی سەرەکی هاتبوونە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار و، بە جیا وێنەی لەگەڵدا گرتن. دوای ڕێوڕەسمی پێشوازی فەڕمی، وێنەگرتنی بەکۆمەڵی خێزانی ئەنجام کرا.
لە کاتی وێنەگرتنەکەدا، لای ڕاستی سەرکۆمار ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا، ئێدی ڕاما و لای چەپیشی سکرتێری گشتیی ناتۆ، ڕووتە وەستابوون.
سەرکردەکان دواتر چوونە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرۆک دەوڵەت و حکومەتەکان. سهركۆمار ئەردۆغان به گفتوگۆ کردن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا ڕاما چووە ناو هۆڵەکە.
پێش کۆبوونەوەکە، سەرکۆمار ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن بۆ ماوەیەک لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ گفتوگۆیان کرد.
سهركۆمار ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەکە لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا ماکرۆن کۆبووەوە و، باسی لهوه كرد کاتی ئەوە هاتووە تورکیا و فەڕەنسا ئامانجەکانی بازرگانیی نێوانیان بەرزتر بکەنەوە و بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ پێشخستنی هاریکارییەکانیان لە سەرجەم بوارەکاندا.
بە ئاماژەکردن بەوەی هیوادارم لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد سەبارەت بە پرسی ئێران ئاشتیی لە ناوچەکەدا فهراههم بکات، سهركۆمار ئەردۆغان تیشكی خسته سهر ئهوهی وەک تورکیا گەشبینن، بەڵام بە وریایییەوە لێی دەڕوانن و پێویستە بە وریاییەوە مامهڵه بەرامبەر هاندانەکاندا بکرێت.
پاشان سەرکۆمار ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی کرد و، له دیدارێكدا ئاماژەی بەوە کرد کارکردن بۆ پەرەپێدانی هاریکارییەکانی نێوان تورکیا و ئیتاڵیا لە زۆر بواردا گرنگە، بەتایبەت پیشەسازی بەرگریی، وەبەرهێنان، وزە و بازرگانیی.
سهركۆمار ئەردۆغان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فریدریش مێرز کۆبووەوە و، له دیدارهكهدا ئاماژەی بەوە کرد پێشخستنی هاریکارییەکانی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا لە زۆر بواردا، بەتایبەت پیشەسازی بەرگریی و بازرگانیی لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە.
گوتیشی: "پێویستە وریا بین لە بەرامبەر ئەو کار و هاندانانەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا پەکدەخەن، تورکیا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی هەمیشەیی".
سهركۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کیهر ستارمەر کۆبووەوە، له دیدارێكدا باسی له گرنگی هاریکاریی و دیالۆگی نزیک لە نێوان تورکیا و بەریتانیادا كرد و، ئهوهی خستهڕوو كه لە سەردەمی نوێشدا لە ڕێگەی ئەو هەنگاوانەی دەنرێن بەردەوام دەبن لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
سەرکردەکان بەڵگەنامەی هاوبەشی ئاسایش و بەرگرییان لە نێوان تورکیا و بەریتانیادا واژوو کرد.
بەڵگەنامەکە پابەندبوونی بەهێزی تورکیا و بەریتانیا بۆ بەرگری لە یەکتر و بۆ پەیمانی ئەتڵەنتیكی باکوور پشتڕاست دەکاتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع کۆبووەوە و، ئاماژه بهوه كرد كه هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی هاریکاریی نێوان تورکیا و سووریا بە شێوەیەکی بەردەوام زیاد دەکەن و، تورکیا لە پشتیوانی کردنی گەلی سووریادا بەردەوام دەبێت.
لهلایهكی دیكهوه، سهركۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، ئەنتۆنیۆ کۆستا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لایهن کۆبووەوە.
سهركۆمار ئەردۆغان تیشكی خسته سهر ئەوەی تورکیا ساڵانێکی زۆرە بەربژێری یەکێتیی ئەورووپایە و ئەندامی یەکێتیی گومرگییە، بەهۆی ئەو هەنگاوانەی نراون بووەتە ناوەندێکی گرنگی بەرهەمهێنان لە ئەورووپادا، پێکهاتەی یەکگرتووی ئابوورییەکان توانای کێبڕکێی ئەورووپا لە بەرامبەر جیهاندا بەرز دەکاتەوە و بە شێوەیەکی سروشتی چاوەڕوان دەکرێت ئەو ڕێکخستنانەی کە یەکێتیی ئەورووپا دەیەوێت لەسەر بابەتەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان ئەنجامیان بدات، تورکیاش بگرنەوە.
پاشان سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی مۆنتینیگرۆ، میلۆیکۆ سپایچ و سەرکۆماری سلۆڤاکیا، پیتەر پێلێگرینی و سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا، ئێدی ڕاما کۆبووەوە کە بۆ بەشداری کردن لە لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ سهردانی ئەنقەرەیان كردبوو.
news_share_descriptionsubscription_contact
