Ahmet Dursun
09 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2026
سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كردهوه، لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکادا ژێرخان و دامەزراوەکانی ناو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە کوێت و بەحرەین کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوی سوپای پاسدارانی ئێراندا ئاماژە بەوە کراوە ئەمریکا بەو هێرشانەی کردوویەتیە سەر ناوچە کەناراوییەکانی باشووری ئێران، لێکتێگەیشتنی پێشێل کردووە و هاتووە: "دەستدرێژییەکانی سوپای ئەمریکا بەبێ وەڵام نامێننەوە".
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووه: "لە یەکەم قۆناغی وەڵامدانەوەی سزادەرانە دژی پێشێلکارانی ئەمریکی، هێزەکانی دەریایی و ئاسمانیی سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا یەک کاتژمێر دوای هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵات، ژێرخان و دامەزراوە گرنگەکانی دوو بنکەی کۆڵۆنیالیستی داگیرکەرانی ئەمریکا لە عاریفجان و عەلی ئەلسالم لە کوێت و، جوفەیر و شێخ عیسا لە بەحرەین لهناوبران".
سوپای پاسداران هۆشداریدا ئەگەر ئەمریکا هێرشی نوێ ئەنجام بدات، وەڵامدانەوەکان بنکەکانی دیکەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەگرنەوە.