Cüneyt Karadağ
25 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2022
بەرلین – AA
سەرکۆماری ئەڵمانیا، فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر لە کیێڤە و لە دەسپێکی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرایناوە تاکوو ئێستا بۆ یەکەمجارە سەردانی ئۆکراینا دەکات.
فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر لە کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا رایگەیاند کە بۆ ئەوەی نیشانی بدات ئەڵمانیا پشتیوانی ئۆکراینییەکان دەکات هاتووەتە ئەوێ و گوتی: "بەردەوام دەبین لە هاوکارییە سەربازیی، سیاسیی و ئابوورییەکانمان بۆ ئۆکراینا. لە قۆناغێکدا کە هێرشە ئاسمانییەکان بەردەوامن بۆ نیشاندانی پاڵپشتی خۆمان بۆ ئۆکراینییەکان هاتوومەتە کیێڤ".
سەرکۆماری ئەڵمانیا، فرانک ڤالتەر شتاینمایەر لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە کیێڤ کۆدەبێتەوە.
سەرکۆماری ئەڵمانیا لە مانگی نیسانی رابردوودا، رایگەیاندبوو کە لەگەڵ سەرکۆماری سێ وڵاتی بەڵتیک و پۆڵەندا سەردانی کیێڤ دەکەن، بەڵام ئەمە لەلایەن ئۆکرایناوە رەت کرایەوە.
ئەمەیش بەشێوەیەکی کاتی کاریگەری کردە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ئۆکراینا، بەڵام دوای ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە کێشەکان رەوێندرانەوە.