جيهان

سەرکۆماری ئازەربایجان پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل

سەرکۆماری ئازەربایجان ، ئیلھام عەلیێڤ و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ، جەدعون ساعر دەرفەتەکانی ھاوکاریی نێوان ھەردوولایان لە بوارەکانی کشتوکاڵ، بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ژێری دەستکرد تاوتوێ کرد.

Ruslan Rehimov, Zahir Sofuoğlu  | 26.01.2026 - نوێکردنەوە : 26.01.2026
سەرکۆماری ئازەربایجان پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل

Baki

باکو ــ AA

سەرکۆماری ئازەربایجان ، ئیلھام عەلیێڤ لە باکو پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، جەدعون ساعر.

سەرۆکایەتی کۆماریی ئازەربایجان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا تاوتوێ کراون.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی دیدارەکەدا، جەختکراوەتە لەسەر ئەوەی کە پێشڤەچوون لە پەیوەندییەکانی ئازەربایجان و ئیسرائیل لە بوارە جیاجیاکاندا بەدیھاتووە.

باسی لەوەشکردووە کە ھەر لە میانی دیدارەکەدا، دەرفەتەکانی ھاوکاریی نێوان ھەردوولا لە بوارەکانی کشتوکاڵ، بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ژێری دەستکرد تاوتوێ کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın