بەرپرسێکی سووریا: "تەنانەت یەک بست لە خاکی سووریا بە ئیسرائیل نادەین"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا، محەمەد ئەحمەد ئەو بانگەشانەی ڕەت کردەوە کە باس لە هەبوونی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن و، ڕایگەیاند سازش لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا ناکرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ڕووداو، ئەحمەد ڕایگەیاند: "هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل نەکراوە بۆ ڕادەستکردنی تەنانەت یەک بست لە خاکی سووریا. یەک بست خاک بە ئیسرائیل نادەین و هەموو بستێکی خاکی سووریا وەردەگرینەوە".
سەبارەت بەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن بەناو بەرپرسانی کاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە داوای دەستوەردانی ئیسرائیلی کردووە، ئەحمەد گوتی: "ئەوان بۆ ڕزگاربوون، داوای هاوکاری لە ئیسرائیلی دوژمن بۆ ڕێکخراوی پەکەکە لە سووریا دەکەن. من بە ناوی تەواوی سووریاوە قسە دەکەم، ئەمە ڕاست نییە".
ئەحمەد جارێکی دیکە بانگەشەکانی ڕەت کردەوە و، گوتی: "تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام نەدراوە".
